خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، عابید عەلیزادە، چالاک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، خەڵکی تیکاب ڕۆژی شەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ١٢ی سێپتامبری ٢٠٢٦ی زاینیی دوای ٢٥ ڕۆژ مانەوە لە بەندیخانەی ئەو شارە، بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.
ڕۆژی چوارشەممە، ۲٨ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” عابید عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “تیکاب”ـی سەربە ناوچەی هەوشار لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازرابۆوە بۆ شوێنێکی نادیار.
