خۆڕاگری: ماوەی زیاتر لە مانگێکە سەدری بەخشی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” زیاتر لە مانگێکە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە گوندی وەشتەپەی سەربە شاری بۆکان خاتوونێک بە ناوی سەدری بەخشێ،یان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کردووە کە تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە.بەپێی زانیارییەکان دەسبەسەرکردنی سەدری بەخشێ پێوەندی بە مردنی خامنەییەوە هەبووە.
تائێستا، لە شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە چارەنووسی نادیارە.

Be the first to comment