بۆکان؛ دەسبەسەرکردنیهاووڵاتییەک لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم

خۆڕاگری: ئارام وەفایی هاووڵاتیخەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی،٣ نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، ئارام وەفایی خەڵکی گوندی “عەباس ئاباد” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و گوازرانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، لە ماڵەکەی خۆیاندا ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگیرانیانی لەبەر دەستدا نییە.

بە دەسبەسەر کردنی ئارام وەفایی، دەسبەسەر کراوانی بۆکان بوونە چوار کەس، بەرەبەیانی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، نوید مستەفازادە خەڵکی گوندی «داشبەند»ی سەر بە بۆکان، مامۆستا مەلا حەسەن مەحموودی، پێشنوێژی مزگەوتی گوندی «کانی توورمار»ی سەر بە بۆکان و فەتاح حاجیزادە، خەڵکی گوندی «گامێشگوڵی» و دانیشتووی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.