نادیاربوونی چارەنووسی لاوێکی خەڵکی سەرابڵە دوای دوو حەفتە لە دەسبەسەرکردنی

خۆڕاگری: پاش تێپەڕبوونی چواردە ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی ئەحمەد بەگی لاوی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی شاری سەرابڵە، هێشتا چارەنووسی نادیارە و بنەماڵەکەی لە دڵەڕاوکێیەکی قووڵدا دەژین.
ڕۆژی دووشەممە، ۱۱ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەحمەد بەگی، لاوی تەمەن ۱٨ساڵانی خەڵکی شاری “سەرابڵە”ـی سەربە پارێزگای ئیلام، ماوەی ۱٤ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ،لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆیستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی ۱٤ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدان نییه و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی بنەماڵەکەی.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*