ڕاپۆرتی شیکاری مانگی ئۆکتۆبری٢٠٢٦  ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نیسبەت دەسبەسەرکراوان و سزادراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەم ڕاپۆرتە تایبەتە بە دەستبەسەر و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ زایینی(١٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی تا ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی)ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ماڵپەڕی خۆڕاگری(xoragri) تۆمارکراون.

خشتەی ژمارە یەک/١

ئەم خشتەیە تایبەتە بە دەسبەسەرکراوەکانی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ی زائینی

 لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ی زائینیدا، حەفتاو پێنج کەس/٧٥ کەس(٦٧ پیاو و ٨ ژن) لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و خۆپیشاندەرانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواوبوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و چارەنووسیان ناڕوونە، شەش/٦ کەسیش لەسێدارە دراون. لە دریژەی ئەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زۆرتر بە نیسبەت دەسبەسەرکراوان و حوکمدراوانی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ دەخەینە ڕوو.

خشتەی ژمارە یەک/١

ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان بە پێی پارێزگای نیشتەجێ‌بوون.

پارێزگای ورمێ ٣٠ کەس(٣ ژن، ٢٧ پیاو) کە دەکاتە  ٤٠ لە ١٠٠ی دەستبەسەرکراوەکان، پارێزگای سنە ٢٨ کەس(٤ ژن، ٢٤ پیاو) کە دەکاتە ٣٧.٣٣ لە ١٠٠ی دەستبەسەرکراوەکان،  پارێزگای ئیلام ١٢ کەس(١٢ پیاو) کە دەکاتە ١٦ لە ١٠٠ی دەستبەسەرکراوەکان، پارێزگای کرماشان ٣ کەس (١ ژن، ٢ پیاو) کە دەکاتە ٤ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکان، پارێزگای خوراسان ٢ کەس (٢ پیاو) کە دەکاتە ٢.٦٦ لە ١٠٠ی دەسبەسەرکراوەکان.

خشتەی ژمارە دوو/٢

ڕێژەی دەستبەسەرکراوەکان بە پێی شاری نیشتەجێ‌بوون.

 ئابدانان، ئاشخانە، پاوە، بجنورد، سەراوڵە، سەردەشت، سنە، کرماشان، لۆمار، مەریوان، مەلەکشایی، نەغەدە و هەرسین هەرکامەیان ١ کەس. ورمێ، پیرانشار، تیکاب، دیواندەرە، کامێران هەرکامەیان ٢ کەس. شنۆ. ئیلام هەرکامەیان ٣ کەس. بەدرە، سنە هەرکامەیان ٤ کەس. بۆکان ٨ کەس. سەقز ٩ کەس. مەهاباد ١١ کەس.

خشتەی ژمارە سێ/٣

جۆری حوکمدراوەکان بە پێی دۆسیەکەیان.

 بیست و پێنج/٢٥ کەس(٢ ژن و ٢٣ پیاو) لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون لە لایەن دادگای شۆڕش(انقلاب) و دادگای تاوان(جنایت)، سزای بەندکردن و ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە کە جۆری تاوانەکانیان بە شێوازەیە:

  • پرۆپاگەندە دژی ڕێژیم،
  • بەشداری لە خۆپیشاندانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی،
  • تێکدانی ئاسایشی گشتی،
  • ئەندامبوون لە ئەحزابی کوردی
  • بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
  • توهین بە مقدسات

٦ کەس لەو سزادراوانە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان و بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردوو سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. ١٩ کەس لە سەزادراوانی دیکە بە شێوەیەکی گشتی لە سەر یەک بە ٥٢ ساڵ و ٤ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکردنی تەعزیری و ١٣ ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو، ٢ساڵ دوورخستنەوە، ٤٤٦ ملیون تمەن پێبژاردن، ٣١ قامچی و هەروەها قەدەغەی هاتووچۆ بۆ دەرەوەی وڵات مەحکووم کراون. دوو کەس لەو سزادراوانە ژنن کە یەکێک لەوان(وریشە مورادی)بۆ جاری دووهەمە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

تێبینی:

هەندیک لە سزادراوەکان چەند جۆر سزایان وەرگرتووە.

ڕیزجۆری حوکم(سزا)ڕیژەی کەسی بەشداربوو
١بەشداری لە خۆپیشاندانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی١١ کەس
٢پرۆپاگەندە دژ بە ڕێژیم٥ کەس
٣ئاژاوەگێڕی و ئەندام‌بوون لە حیزبە کوردییەکان٣ کەس
٤تێکدانی ئاسایشی گشتی٢ کەس
٥دوورخستنەوە لە شوینی نیشتەجێ‌بوون(تبعید) ٢ ساڵ١ کەس
٦لێدانی ٣١ قامچی(شلاق)١ کەس
٧پێبژاردن(جریمەی نقدی) ٤٤٦میلیۆن تمەن٤ کەس
٨سێدارە٦ کەس
٩قەدەغەی چوونەدەرەوە لە ئێران بۆ ماوەی ٧ ساڵ٢ کەس

خشتەی ژمارە چوار/٤

ڕێژەی حوکمدراوەکان بە پێی پارێزگای نیشتەجێ‌بوون.

لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦ زایینیدا ٢٥ کەس(٢ ژن و ٢٣ پیاو) لە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیدا سزادراون کە پیی پاریزگای نیشتەجێ بوون بەم شێوازەیە: پارێزگای سنە ٩ کەس(٢ ژن و ٧ پیاو) ٣٦٪،  پارێزگای ورمێ و پارێزگای کرماشان هەر کامەیان ٥ کەس(٥پیاو) هەرکامەیان ٢٠٪، پارێزگای ئیلام ٤ کەس(٤ پیاو) ١٦٪ پارێزگای خوراسان ٢ کەس(٢ پیاو) ٨٪ لەخۆ دەگرن.

تێبینی ١:

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا(ئۆکتۆبری ٢٠٢٦)ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی شەش/٦ کەس لە بەندکراوانی سیاسی بە ناوەکانی:

  • سیاوەش جەمشیدی‌خیرئابادی خەڵکی شارکورد،
  • عەلیڕەزا سپاهی و عەلیڕەزا ڕەئیسی،  خەڵکی ئیسفەهان،
  • عومەر دۆرۆستاران، خەڵکی زاهیدان،
  • ئەیوب محەممەدنەبیل، خەڵکی وڵاتی عێراق،
  • عەلی‌سینا مستەفەوی، خەڵکی کرمان

جێبەجێ کردووە.

بە گشتی لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ی هەتاوی واتە لە حەوت مانگی ڕابردوودا، ٥١ کەس لە بەندکراوانی سیاسی لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەیان لەسەر جێبەجێ کراوە.

تێبینی ٢:

چواردە/١٤ کەس لە بەندکراوانی مانگەکانی پێشوو کە لەم مانگەدا(ئۆکتۆبری ٢٠٢٦) بەدانانی بارمتەی قورس لە سەر یەک بە بڕی ٩٥ میلیارد تمەن پارە لە بەندیخانە تا کاتی ڕاگەیاندنی سزای کۆتایی ئازاد کراون.

ئامادەکردن

ئەنجومونی زیندانییە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

١ی نوامبێری ٢٠٢٦ زائینی