شنۆ؛ سەنعان فەراست، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیم سزای بەندکردنی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:سەنعان فەراست، خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی پروپاگەندە بەدژی ڕێژیم سزای ١ساڵ و ٤مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.


بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەزەڵوەری١٤٠٥ی هەتاوی(٢٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦)، سەنعان فەراسەت، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنو، سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.سزای ناوبراو لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەنساری بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم» بەسەر سەنعان فراسەتدا سەپێندراوە.

ئەم هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی یەکشەممە ۱ی گەلاوێژی ئەمساڵدا (۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۶) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو.