خۆڕاگری: مەتین فەرامەرزی خەڵکی شاری مەهاباد، کە لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا بوو بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری مەهاباد کرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٢٨ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زاینیی،مەتین فەرامەرزی خەڵکی شاری مەهاباد کە پێشتر بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بە دژی ڕێژیم ، لە لایەن دادگا سزای ٦مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابۆ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی دەسبەسەر و رەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کراوە.
مەتین فەرامەرزی، لە ١٧ی پووشپەڕی١٤٠٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتڵاعات لە پارکی شێخ شەڵتووت لە شاری مەهاباد دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لەو بەندیخانەیە ئازاد کرا.
