خۆڕاگری: خەبات فیدایی، هونەرمەندی کورد، پاش زیاتر لە دە ڕۆژ ڕاگیران، بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە لە بەندیخانە کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۲٨ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” خەبات فیدایی هونەرمەندی گۆرانیبێژی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان، پاش زیاتر لە دە ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا و دوابەدوای ئازادکردنی، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، هەواڵی ئازادبوونی خۆی بۆ هەوادارانی پشتڕاست کردەوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ۱٦ خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەروەها ناوبراو خاوەنی سردووی بەناوبانگی “شاهەڵۆ”ـیە.

Be the first to comment