بۆکان،سەپاندنی سزا بەسەر هاووڵاتییەک لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە

خۆڕاگری:موحسێن گەردەشی ،خەڵکی شاری بوکان، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.


بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەک شەممە، ی١٢ی ڕەزبەری۱٤۰٥ی هەتاوی ٤ی ئۆکتوبەری ۲۰۲٦ی زایینی هاووڵاتیی موحسێن گەردشی خەڵکی شاری بۆکان کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای تاوانەکان و دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شاری بۆکان سزای٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی لەگەڵ براکەی حوسێن گەردشی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوون کە دواتر بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.