خۆڕاگری: دوازدە بەندکراوی سیاسی و ئاینی کورد کە ئێستا لە بەندیخانەی شاری بۆکان بەند کراون بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بێبەش کردنیان لە مافی زیندانی وەک مەرەخەسی و زیندانی کراوە مانیان لە خوارن گرتووە.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان: ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی،٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، دوازدە بەندکراو بە ناوەکانی،ئەردەڵان مینە،بێهرووز براخاس، ئیسماعیل ئاتەش مەرد، کاوە ڕەحیمی، حامید مەعرووفی، علی محەممەدی، مەحموود جەعفەری، عەلی فارووقی، ئەرسەلان مینایی، عەزیز بانەیی، قادر سەلیمی، مەلا داود، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لە بێبەری کردن لە مافەکانیان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم مانیان لە خواردن گرتووە.

Be the first to comment