ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەرتووکی بەرنامە و پێڕەوی خۆی بە سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی کە لە چوارەمین کۆنفرانسی ئەنجومەن پەسەند کرابوو، بە شێوەی دیجیتاڵی (PDF) بڵاوکردەوە و خستیە بەردەم ڕای گشتی و خوێنەران.
ئەم پەرتووکە بەرهەمی گفتوگۆ و بڕیارەکانی کۆنفرانسی چوارەمی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە، تێیدا تێڕوانین، ئامانجەکان و شێوازی کارکردنی ئەم ئەنجومەنە بۆ قۆناغی داهاتوو خراوەتە ڕوو و بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکان هەوڵ دەدات لە ڕێگەی ڕێکخستنی بنەما یاسایی و کارگێڕییەکانی خۆیەوە، کارایی زیاتر بە خەبات و چالاکییەکانی خۆی لە پێناو دۆزی بەندکراوانی سیاسی و مافە بنەڕەتییەکانیان ببەخشێت.
بەردەنگان و خەمخۆرانی دۆزی بەندکراوانی سیاسیی کورد دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕ، کەناڵ و سەکۆ فەرمییەکانی خۆڕاگرییەوە، دەقە دیجیتاڵییەکەی ئەم پەرتووکە بەدەست بهێنن.

Be the first to comment