خۆڕاگری: ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشوانی بواری هونەرەجەنگییەکانی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژان ئیبراهیمی، وەرزشوانی بواری هونەرەجەنگییەکان و تەمەن ۲۰ساڵانی خەڵکی شاری سەقز، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە ساڵانی ڕابردوودا وەک وەرزشوان لە بواری وەرزشی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان چالاکیی هەبووە و
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment