خۆڕاگری: دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران، لە دوو دۆسیەی جیاوازدا، سزای بەندکردن و پێبژاردنی پارەی بەسەر مرزیە مرادوەیسی، مامۆستا و بەندکراوی سیاسیی پێشوو و سۆهراب بەهرامی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنەدا سەپاند.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۳۰ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” مەرزیە مرادوەیسی، مامۆستا و چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، کە پێشتر لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای ٢٥ ڕۆژ بە بارمتە ئازاد کرابوو، لە دوایین دادگاییکردنیدا، سزای ۲ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ٤ملیۆن تمەنی بەسەرد سەپێندرا.
هاوکات لە دۆسیەیەکی دیکەدا، سۆهراببەهرامی، چالاکوانی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، کە لە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرابوو و دوای نزیکەی سێ مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە، سزای ٥ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپێندراوە.

Be the first to comment