خۆڕاگری: محەممەد ناسری یاریزان و بەڕێوەبەری یەکێک لە یانەکانی لەش جوانیخەڵکی هەرسین لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، محەممەد ناسری، وەرزشکاری کورد و بەڕێوەبەری یانەیەکی لەشجوانی لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، دوای ئەوەی بانگهێشتی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشان کرا، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە وەرگرتنی ئاگادارییەک لەلایەن لقی ١٦ی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کرماشانەوە، بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» بانگهێشتی دادگا کرابوو.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، پاش ئەوەی سەردانی ئەو لقەی کرد، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
