خۆڕاگری: ئاسۆ عەلائەدینی کرێکاری تەمەن ٤٢ ساڵە کوڕی عومەر، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی هەوێی، دانیشتووی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٣ی سیپتامبری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز ئاسۆ عەلائەدینی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردووە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە وتائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
