خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی عەلی ڕەسووڵنەژاد، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆیستی پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زینداییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۲٦ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری عەلی ڕەسووڵنژاد، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی، دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراوی لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکان و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment