دەسبەسەرکردنی باوک و کوڕێکی ڕەبەت لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: باوک و کوڕێکی خەڵکی گوندی «سوێروێ»ی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت بە ناوەکانی عوسمان قادری و کوڕەکەی بەختیار قادری، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە ۲ی سەرماوەزی ۱٤۰٥ (۲۳ی نوڤەمبەری ۲۰۲۶)، عوسمان قادری، تەمەن ۵۰ ساڵ و کوڕەکەی بە ناوی بەختیار قادری، تەمەن ۲۶ ساڵانی، خەڵکی گوندی سوێروێی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە شاری سەردەشت دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ.
ناوبراوان لە کاتی دەسبەسەرکردنیانەوە تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتەوەپاڵدراوان و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*