خۆڕاگری: کاروان سووری، مێرمنداڵی دەسبەسەرکراوی تەمەنی ١٧ ساڵانی خەڵکی میاوندواو، پاش چوار ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتە چوار ملیاردتمەنی، بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سار ماڵی کاروان سووری، مێرمنداڵی تەمەن ۱۷ساڵانی خەڵکی گوندی “شیناوێ”ـی سەرەبە شاری میاندواو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوو و پاش چوار ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی چوار ملیاردتمەن و بەشێوەی کاتیی ئازاد کراوە.
ناوبراو لە ماوەی دەسبەسەربوونی لە ژێر لێپرسینەوەدا بووە و دوای ئازادکردنی بە بارمتە، جارێکی دیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراوەتەوە و هەروەها سەرەڕای ئازادبوونی، هێشتا لەژێر گوشاری دەروونیدایە و مەترسیی دووبارە دەسبەسەرکردنەوەی لە ئارادایە و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری سەرەکیی دەسبەسەرکردنی ئەم مێرمنداڵە و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون، لەلایەن دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە ڕانەگەیەندراوە.

Be the first to comment