دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی کامێران بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: دوای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیاندا، یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم، بە پڕکردنەوەی بەڵێننامە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۲۹ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۰ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی”یاسر حوسێنی و موحسین ئەسەدی، دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری کامێران پاش دوو ڕۆژ دەسبەسەربوون، لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەڵێننامەیان پێ پڕ کراوەتەوە و دواتر بەشێوەی کاتیی ئازاد کراون.
ئەو دوو هاووڵاتییە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیماوە دەسبەسەر کرابوون و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کامێران گوازرابوونەوە، بەڵام تا ساتەوەختی ئازادبوونیان، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە ئاراستەکراوەکانیان بە ڕوونی ئاشکرا نەکراوە و تائێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*