خۆڕاگری: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری دیواندەرە لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی سێشەممە، ٣ی خەرمانانەی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕۆژی ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر یەکێک لە گوندەکانی دەوروبەری شاری دیواندەرە و مریەم مورادیان، سیرووس حەمیدی و کوڕە تەمەن ١٦ ساڵانەکەیان بە ناوی کوردیا حەمیدییان دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
دوای دەسبەسەرکردنیان، ناوبراوان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە و ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ژنانـی ڕێژیم گوازراونەتەوە و سەبارەت بە چارەنووسی ئەم بنەماڵەیە، سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە کوڕەکەیان کوردیا حەمیدی، پاش تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بە سەر دەسبەسەربوونیدا ئازاد کراوە، بەڵام دایک و باوکی هێشتا لە بەندیخانە ماونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

Be the first to comment