دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە بەرفراوانەکانی ئەم دواییەی پارێزگای ئیلام، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم، چوار لاوی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “محەممەد میرزایی، محەممەدئەمین ئەمیرایی، ئارین ئیمانی و ئەمیر گەڕەوند” دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” شەوی هەینی، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٠ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هەڵکوتانە سەر ماڵی محەممەد میرزایی، محەممەدئەمین ئەمیرایی، ئارین ئیمانی و ئەمیر گەڕەوند، چوار لاوی خەڵکی شاری ئاودانان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ بەسەر دەسەبەسەرکردنی ئەو چوار لاوەدا، تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە و ئەم دۆخە نیگەرانیی قووڵی بنەماڵەکانیانی لێکەوتووەتەوە و هێشتا بێدەنگیی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لەمبارەیەوە بەردەوامە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*