خۆڕاگری: عەلی حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی ئاودانان لەلایەن چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ۳٠ی خەزەڵوەری ۱٤٠٥ی هەتاوی “٢١ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم لە شاری ئاودانان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر کێڵگە و شوێنی کاری عەلی حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا لەلایەن ئەو هێزانەوە، ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجەی جەستەیی تووند بووەتەوە و هەروەها لە دوای دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment