خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە شاری ئاودانان، مەیسەم نەزەری، کادری پزیشکیی نەخۆشخانەی ئەو شارە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱۹ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی”، هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە کاتی دەسبەسەرکردنی مەیسەم نەزەری، کادری پزیشکیی نەخۆشخانەیەکی ئاودانان و هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە، کردەوەی توندوتیژییان بەکار هێناوە و پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەکە دەسبەسەریان کردووە، ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە لایەکی دیکەشەوە، ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی شەهرام جاویدان، پشتڕاست کراوەتەوە، کە لە ئاکامی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئاودانان لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کراوە و بە دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەدا گیراون، بۆ لانیکەم ١٠ کەس بەرز بووەتەوە.

Be the first to comment