هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئەرکان ئەحمەدی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان پاش زیاتر لە مانگێک ڕاگیران، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ئەرکان ئەحمەدی، هاوڵاتیی خەڵکی گوندی “هەنگەژاڵ”ـی سەربە شاری مەریوان پاش زیاتر لە یەکمانگ دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٥، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرابوو و هەروەها تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هێشتا هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون، بە ڕوونی نەزانراوە و هیچ زانیارییەکی فەرمی لەو بارەیەوە لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*