دیوانی باڵای ڕێژیمی ئێران سزای ١٨ ساڵ بەندکردنی بۆ پارێزەر جەواد عەلی‌کوردی پەسەند کرد

خۆڕاگری: بڕیاری سزای ١٨ ساڵ بەندکردن، دوورخستنەوە بۆ شوێنێکی دیکە و بێبەشکردنی هەمیشەیی لە کاری پارێزەری بۆ جەواد عەلی‌کوردی، لەلایەن دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” لە درێژەی گوشارەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر جەواد عەلی‌کوردی، پارێزەر و هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەشهەد، ئەو سزایەی کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، لەلایەن دیوانی بەرزی ڕێژیمی ئێرانەوە بەتەواوی بەسەریدا پەسەند کرا و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو کە برای “خوسرەو عەلی‌کوردی”ـی کۆچکردووە، پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی حەوتەمینی براکەی لە شاری مەشهەد، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و لەوکاتەوە لەژێر گوشاری قەزایی و ئەمنیی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم‌دایە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*