خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد ناوی کەمال مەسعوودی، دوای بانگکردنی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیم، دەسبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکردنی تەعزیری، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” کەماڵ مەسعوودی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد دوای ئامادەبوونی لە دادسەرای ڕێژیم کە ئاگاداریان کردبۆوە سەردانیان بکات، هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندی سزای پێنج مانگ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کراوە.
ناوبراو پێشتر لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە مەهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی کۆماری ئیسلامی، سزای پێنج مانگ بەندکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو.

Be the first to comment