بۆکان؛ جەمیلە(مینا) محەممەدئەمین ئازەر، لەلایەن هێزە سەررکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: جەمیلە(مینا) محەممەدئەمین ئازەر،خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٣ی نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی  جەمیلە (مینا) محەممەدئەمین ئازەر، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسیی دەسبەسەریان کردووە. و دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ، هێشتا چارەنووسی نادیارە. خۆشناو عەزیزپوور هاوژینی ناوبراو لە هەمان ڕۆژدا دەستبەسەر و دوای چەند کاتژمێر ئازاد کرابوو.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.