خۆڕاگری: هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، هاووڵاتییەکیان بەناو کەریم سەعیدی، دەسبەسەر کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ۱٤ی ۱٤۰٥ی هەتاوی “٤ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” کەریم سەعیدی، تەمەن ٥٥ ساڵانی خەڵکی گوندی “میراوا”ـی سەر بە شاری بۆکان، لەشوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment