تاران، ناهید خوداجوو لەلایەن هێزە سەررکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: ناهید خوداجوو چالاکی کریکاری،خەڵکی سنە دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێ شەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری تاران هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناهید خوداجوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دانیشتووی تاران دوای پشکنینی ماڵەکەی ناوبراو بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیارە.

ناوبراو پێشتریش لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم چەندین جار بانگ کراوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کراوەو دەسبەسەر کراوە،تائێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەست دا نییە.