زاهیدان؛ڕێژیمی ئێران بەندکراوێکی سیاسی بەلووچی لە سێدارە دا

خۆڕاگری: دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێران سزای لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی بەلووچی خەڵکی زاهیدان بە ناوی عومەر دۆرۆستاران جێبەجێ کرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی (١٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، عومەر دۆرۆستاران بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری زاهیدان بە تۆمەتی ئەندامبوون و هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی “جەیشولعەدل

لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە بەندیخانەی “وەکیل‌ئاباد”ـی مەشهەد سزای لە سیدارەی لەسەر جێبەجێ کرا.

بەرپرسانی ڕێژیم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە عومەر دۆرۆستاران پشتیوانیی لۆجستیکی تیمەمەکانی ڕێکخراوی جەیشولعەدلی لە ئەستۆ بووە، لەوانەش دابینکردنی شوێنی حەوانەوە، گواستنەوەی ئەندامان، دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و ناسینەوەی بنکە سەربازییەکان.