خۆڕاگری: سەعدوون غەزاڵی، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکردن کە پێشتر بەسەریدا سەپێندرابوو، ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ڕۆژی شەممە، ۱٤ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “٥ی سێپتامبری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەعدوون غەزاڵی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش ئەوەی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بانگ کرابوو، لەوێ دەسبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکردنەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد کراوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وردەکاریی زیاتر لەبارەی دۆسییەکە و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، ڕوون نەبووەتەوە.

Be the first to comment