خۆڕاگری: محەممەد محەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱۳ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” محەممەد محەممەدیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و ماوەی حەفتەیەکە ناوبراو چارەنووسی نادیارە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسە دەسبەسەرکردنی ناوبراودا، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی ئەو بنەماڵەیە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش هیچ وڵامێکیان نادەنەوە.

Be the first to comment