سەپاندنی سزای بەندکرد بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی هەوشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: نەبی سۆفی، هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی هەوشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە سایینقەڵا، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٦ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٨ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” نەبی سۆفی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قۆزڵوو”ـی سەر بە ناوچەی هەوشار، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی پۆستێکی ئاسایی لەسەر شاری سایینقەڵا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، سزای سێ ساڵ و شەش مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو کە لە شاری تاران نیشتەجێیە و لە ئێستادا بۆ ماوەی دە ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و دوای کۆتاییهاتنی ئەم ماوەیە، دەبێت بۆ تێپەڕاندنی سزاکەی، خۆی بە بەندیخانەکانی شاری میاندواو یان بۆکان بناسێنێت.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*