خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان بەناوەکانی “هیوا محەممەدی و خەبات مێهدی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەوەتە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۹ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی و دوو کەسیان بە ناوەکانی هیوا محەممەدی و خەبات مێهدی، خەڵکی گوندی “نەنە”، دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسیان نادیارە.
هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیم دوای دەسبەسەرکردنی ناوبراوان، ڕفاندیانن بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێائاکام ماوەتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم دوو هاووڵاتییەدا، چەند هاووڵاتییەکی دیکەش لەلایەن هەمان هێزی سەرکوتکەری ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون، بەڵام تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ناسنامەی ئەو کەسانە و هۆکاری گرتنیان بۆ ڕای گشتی ڕوون نەبووەتەوە.

Be the first to comment