خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئازاد ڕەحمەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی،( ١٣ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٦ی زاینیی) دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانی،پاش ٢٨ رۆژ بەندکردنی، بە دانانی بارمتەی١٠ ملیارد تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.هیوا دوای ١٣ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە گرتنگەکان ڕەوانە زیندانی ناوەندی کرا کە ئاساری ئەشکەنجەی بە سەر ڕوخسارییەوە دیار بووە.
ناوبراو سێشەممە، ۲٤ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی”لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردبوو.
