بانە؛ ئازاد ڕەحمەتی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئازاد ڕەحمەتی ژینگە پارێزی خەڵکی بانە ڕۆژی دوو شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی،( ١٢ی ئۆکتوبەری ٢٠٢٦ی زاینیی) دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانی،پاش ٢٠ رۆژ بەندکردنی، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی ئازاد کرا.

ناوبراو نیوەشەوی چوارشەممە، ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردبوو.