ڕێژیم سزای بەندکردن و سزای دیکەی بەسەر ڕۆژنامەنووسێکی کوردا سەپاند

خۆڕاگری: دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە کرماشان، سزای بەندکردن و سزای قەدەغەکردنی کاری پیشەیی ڕۆژنامەنوانیی بەسەر عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی سەرماوەزی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲٦ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیی ئێران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزام، سزای یەک ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەر عەلی پوورداراب، ڕۆژنامەوانی خەڵکی شاری کرماشاندا سەپاند و هەروەها لە پاڵ سزای بەندکردنەکەدا، دادگا وەک سزای زیادە (تەتمیمی)، بڕیاری داوە کە بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕێگەی پێ نەدرێت لە وڵات بچێتە دەرەوە و بەپێی بڕیارەکە، ئەم ڕۆژنامەنووسە بۆ ماوەی دوو ساڵیش لە هەر جۆرە چالاکییەکی پیشەیی لە بواری ڕۆژنامەوانیدا بێبەش کراوە.
گوشار و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی چالاکانی میدیایی و ڕۆژنامەنووسان لە ماوەی ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان بەردەوام بووە و بەشێکی زۆر لە میدیاکاران بە هۆکاری جیاواز ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای توندی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*