سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنە سەرەڕۆکانی ڕێژیم لە ئاودانان، سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “تەها سەبزی، ئومید عەزیمی و عەلی کەریمی” دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی سەرماوەزی سەرماوەزی ۱٤۰٥ی هەتاوی (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ی زایینی)، ئومید عەزیمی، لاوی خەڵکی ئاودانان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنی نادیار گوازراوەتەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان بە ناوی تەها سەبزی و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی عەلی کەریمی، خەڵکی شاری ئاودانان، دوای ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارە بەرانبەر بە ڕووداوی کارەساتباری وەرگەڕانی پاسی هەڵگری کرێکاران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا کاتی بڵاوکرنەوەی ئەم هەواڵە، ناوەندە سەرکوتکەر و قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێران خۆیان لە پێدانی هەر جۆرە ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراوان بەدوور گرتووە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی منداڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*