دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئاودانان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی خەڵکی ئاودانان، هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی “شایان مەردانی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۹ی خەزەڵوەری ۱٤۰٥ی هەتاوی (۲۰ی نوڤەمبەری ۲۰۲۶)، هاووڵاتییەکی ناڕازیی دیکە بەناوی شایان مەردانی، خەڵکی ئاودانان، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە هیچ جۆرە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکرن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*