خۆڕاگری: محەممەد ئەولاد، عیرفان ئیسماعلی و عەلی والی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی دەڕەشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ۳۰ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی “۲۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، عیرفان ئیسماعیلی و عەلی والی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرد و تائێستا چارەنووسیان نادیارە.
لە لایەکی دیکەشەوە، ئێوارەی ڕۆژی پێشتر (۲۹ی خەزەڵوەر)، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی هەمان شار بە ناوی محەممەد ئەولاد، لەلایەن هێزە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناوبراویش تا ئێستا نادیارە و سەرەڕای تێپەڕبوونی ۳ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیشیان بێئاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment