کۆماری ئیسلامی سزای بەندکردنی بەسەر ژنێکی خەڵکی بۆکاندا سەپاند

خۆڕاگری: لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیم، سزای سێ مانگ بەندکردنی بەسەر مەنیجە خوشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکاندا سەپاند.
ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئەو سزایە لە ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٥ی هەتاویدا بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، بە فەرمی بە مەنیجە خۆشنوود، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان ڕاگەیەندراوە و ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر کەلوپەلە کەسییەکانیدا گرتووە.
ناوبراو بۆ لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێڕیم لە ورمێ و پاش ١٥ ڕۆژ ڕاگیران، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ ملیارد تمەن، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و هەروەها پێشینەی دەسبەسەرکردن و سزادانیشی هەیە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*