ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەهاباد پاش حەفتەیەک

خۆڕاگری: ماوەی حەفتەیەکە ئاوات نووری، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە چارەنووسی نادیارە.
ڕۆژی یەکشەممە، ۱ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۳ی ئاگۆستی ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی یەک حەفتەیە ئاوات نووری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لە ڕۆژی شەممە، ٢٤ی گەلاوێژی ۱٤۰٥ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شۆێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بادواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و کەسوکارەکەی داوا لە لایەنە پەیوەندیدار و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، بە زووترین کات بەدواداچوون بۆ دۆسییەکەی بکەن و ڕێگە بە بنەماڵەکەی بدەن پەیوەندییان پێوە بکەن و لە چارەنووسی دڵنیابنەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*