خۆڕاگری: خەبات دێهدار، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە،
لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، سزای یەکساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو و پێنج ملیۆنتمەن پێبژاردنی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕۆژی شێشەممە، ۳۱ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۲۲ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: دەزگای کۆماری ئیسلامیی ئێران، خەبات دێهدار، چالاکوانی کرێکاری، مەدەنی و ژینگەیی و بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی شاری سنەی بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بەدژی نیزامی ڕێژیم، سزای یەکساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردار و بژاردنی پێنج ملیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپاندووە.
بەپێی ئەو بڕیارەی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دەرچووە، جگە لەو سزایانە، ناوبراو ناچار کراوە کە بەردەوام هەر سێ مانگ جارێک، خۆی بە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بناسێنێت و ئامادەبوونی خۆی تۆمار بکات و هەروهەوا ناوبراو کە ئەندامی گرووپی کەلتووری و شاخەوانیی “چهلچەمە”، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی کەمپەینی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و پاراستنی سەرچاوە ئاوییەکانی سنە و ئەندامی سکرتاریەتی هاوبەشی چالاکوانانی مەدەنیی ئەو شارەیە، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە لە شوێنی کارەکەی بەبێ هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا.
لە هەمان کاتدا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی و وێڕای پشکنینی ماڵەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی بنەماڵەکەی کرد.

Be the first to comment