دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شنۆ، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەیان بە ناوەکانی “سەنعان فەراسەتی و ڕەحمان ئازەرخەش” دەسبەسەر کردووە.

 بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی” سەنعان فەراسەتی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێ نادیار و هەروەها بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢ی خەرمانان، هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ڕەحمان ئازەرخەش، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “سۆفیان”ـی سەر بە شاری شنۆیان بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کردووە.

پاش دەسبەسەرکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم گواستوویاننەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانیی قووڵی بنەماڵەکانیان.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*