خۆڕاگری: چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەناوەکانی “مەجید ئیبتهاج، واحید شەعبانی، بەهادار ئەسەدی و ساڵح دەربوبەچیچەک” لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی “۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” چوار هاووڵاتیی خەڵکی ناوچەکانی مەرگەوەڕی سەربە شاری ورمێ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کران و چارەنووسیان ناڕوونە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەشێوەیەی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری مەجید ئیبتهاج و پاش لێدان و سووکایەتیکردن، بە شێوازێکی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و هاوکات لە هەمانڕۆژدا، چەکدارانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “گەسیان”ـی سەر بە ناوەی مەرگەوەڕی ورمێ سێ هاووڵاتیی دیکەیان بە ناوەکانی واحید شەعبانی، بەهادار ئەسەدی و ساڵح دەربوبەچیچەک، دەسبەسەر کردووە و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

Be the first to comment