خۆڕاگری: زاهید سەیدکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ژووری هەواڵی ماڵپەڕی خۆڕاگری گەیشتووە، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، “۱ی نۆڤەمبەری ۲۰۲٦ی زایینی” هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی زاهید سەیدکەریمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بابخاڵاوێ”ـی سەربە شاری شنۆ و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووەو ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایان گەیاندووە کە کاتژمێر ٣ی بەرەبەیان، ژمارەیەک لە پاسدارانی تێرۆریست و هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بە شێوەیەکی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای دورستکردنی دۆخێکی ترسێنەر، دەسبەسەریان کردووە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێاکام ماوەتەوە.

Be the first to comment