خۆڕاگری:نوورەدین چەلەنگەر، لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕانردوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمەوە سزای ١ساڵ و ٣مانگ بەندکردن و ٣٠ ملیون تمەن جەریمەی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” «نورەدین چەلەنگەر»، گەنجێکی کوردی تەمەن ٣٠ ساڵەی دانیشتووی سەرئاوڵە سەر بە شارۆچکەی چەرداوڵ لە پارێزگای ئیلام، کە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا زیاتر لە مانگێک لە دەستبەسەرگەدا بوو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە یە١ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن تمەن سزای دارایی مەحکووم کرا.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، کۆتاییەکانی ڕەزبەری ١٤٠٥ی هەتاوی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی دووی چەرداوڵ بە سەرۆکایەتیی دادوەر «محەممەد سەرباز جەمشید»، بە تۆمەتی «بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان» بە یەک ساڵ بەندکرانی تەعزیری و بە تۆمەتی «کردەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی»، بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٣٠ ملیۆن تمەن سزای دارایی سزا دراوە.
