دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانه دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ۱٦ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” موحسین ئەسەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ژمارەیەک هێزی سەرکوتکەری ئیتلاعاتی ڕێژیم بە ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە چوونەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*