هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی نەڵاس بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕەحیم حەسەنپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شارۆچکەی نەڵاس، پاش ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
ڕۆژی هەینی ۲۷ی خەرمانانی ۱٤۰٥ی هەتاوی “۱٨ی سێپتامبەری ۲۰۲٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕەحیم حەسەنپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شارۆچکەی “نەڵاس” سەربە شاری سەردەشت، پاش چل ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.
ناوبراو پێش چل ڕۆژ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تێرۆیستی پاسدارانەوە دەسبەسەر کرابوو و گوازرابووەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیملە شاری ورمێ و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە دەسبەسەرکردنەکەی پەیوەندی بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی پێشەوا قازی محەممەدەوە هەیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام بڵاوی کردۆتەوە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*