پیرانشار؛ مرادحاسڵ ئەبووبەکری لەلایەن هێزە سەررکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە

خۆڕاگری: مراد حاسڵ ئەبووبەکری،خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، ٣ی نوامبەری ٢٠٢٦ی زاینیی، مراد حاسڵ ئەبووبەکری کوری بابەکر، خەڵکی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەست دا نییە.